كشتوكاڵ: چاره‌سه‌رى قوڕس نییه
جۆره مێروولەیەكى زیانبه‌خش له‌سه‌ر به‌شێكی دارمێوه‌كانى دهۆك بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه جۆره مێروولەیەكی زیانبه‌خش له‌سه‌ر دارمێوى ژماره‌یه‌ك گوندى سنورى پارێزگاى دهۆك بڵاوبووته‌وه، كشتوكاڵیش ده‌ڵێت رێنماییمان به جوتیاران داوه و چاره‌سه‌رى قوڕس نییه.
جوتیارانى ناحیه‌ى زاوێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵی دهۆكیان له بوونى ئه‌م جۆره مێروولەیه كه به (سیكادا) ناسراوه، ئاگادار كردووه، ئه‌وانیش تیمێكیان نارد و بینیان له‌سه‌ر دارمێوه‌كانى ترێی گونده‌كانى به‌رێ به‌هار، بادێ و ئیمێنكى به‌فراوانى بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، هۆكارى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م جۆره مێروولەيه وشكه‌ساڵییه، تیمیان ناردووه بۆ گونده‌كان و رێنمایی پێویستیان به جوتیاره‌كان داوه.
وتیشی “به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ى به جوتیاران دراوه ده‌توانن به ئاسانى ئه‌م جۆره مێرووله قه‌ڵاچۆ بكه‌ن و دارمێوه‌كانیان به ته‌ندروستى بهێڵنه‌وه”.
به‌پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، سیکادا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەژین، بەڵام زیاتر لە ناوچە وشکەکاندا وەک بیابانەکاندا بڵاودەبنەوە، بەسەر دوو جۆردا دابەش دەکرێت، سیکادای ساڵانە لە نێوان دوو بۆ پێنج ساڵ دەژیت و سیکادای خولی کە 13 بۆ 17 ساڵ دەژین، زۆربه‌ى ته‌مه‌ینان له‌ژێر زه‌ویدا به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌ون به ژمارەیەکی زۆر دێنه سه‌ر زه‌وى و به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا زاڵ ده‌بن كه لێی بڵاوده‌بنه‌وه.