سەیدسادق
پیاوێکی 80 ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەک بە رووداوی هاتوچۆ لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گەیەندرایە نە نەخۆشخانەی سەیدسادق هیچ ناسنامەیکی پێنەبووە.
کەمال سەعدون، کارگێڕی ئێشکگر لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بۆ964 وتی، ”کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 80 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، لەبەرزایەکەی بەرکێوی سەیدسادق ئۆتۆمبێل لێیدابوو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، هیچ ناسنامەیەک و موبایلیشی پێنەبوو دوای ماوەیەک خێزانەکەی هاتن و تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی و دوای تەواو بوونی رێکارەکان رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر