15 رۆژتان هەیە بۆ ناونوسین

ناونوسین بۆ قۆناغی نۆیەمی خولی پێداگۆجی لە زانکۆی گەرمیان دەستیپێکرد

964+

ژێوار خدر

ئەگەر دانیشتووی گەرمیانیت، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای و دەتەوێت بەشداری خولی پێداگۆجی بکەیت، دەرفەتێکی باش هەیە چونکە زانکۆی گەرمیان خولێکی تازەی پێداگۆجی کردووەتەوە و لەمڕۆوە تا 15 رۆژی دیکە دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەشداری کردن لە خولەکە.

زانکۆی گەرمیان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی گەرمیان ناونوسینیان بۆ قۆناغی نۆیەمی خولی پێداگۆجی راگەیاندووە وئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025 ناونوسین بۆ خولەکە دەستپێدەکات و خوازیاران دەتوانن لەمڕۆوە تا 31.7.2025 واتە تا 15 رۆژی دیکە ناوی خۆیان خۆتۆماربکەن .

خولی پێداگۆجی پرۆگرامێکی راهێنانی تایبەتە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. ئەم خولە بۆ ئامادەکردنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە تا بتوانن ببنە مامۆستای زانکۆ و نازناوی زانستی بەدەستبهێنن

لەم خولەدا، بەشداربووان فێری نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە دەبن بۆ ئەوەی وانەکانیان کوالێتی بەرزتر بێت و ماوەی خولەکە شەش مانگە و وانەی تیۆری و کرداری لەخۆدەگرێت.

پێنج بەشی تازە لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە

پێنج بەشی تازە لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە