لەسەر رێگای سەڵاحەدین - بێجی
پیکابێک وەرگەڕا؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندارن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەڵاحەدین بۆ قەزای بێجی پیکابێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، دووی دیکەش برینداربوون.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە لە سەڵاحەدینەوە گەڕاوەتەوە قەزای بێجی، لەنزیک سنوری قەزاکە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە، وەرگەڕاون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکەش بەسەختی برینداربوون، هەمووشیان دانیشتووی قەزای بێجین.
هەر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16.7.2025 رووداوێکی ھاتوچۆی دیکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە سەر رێگەی نێوان تکریت – بێجی روویدا و لەو رووداوەشدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری