لە هەولێر

ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر دەكەن بە 10 پارچە و بۆیاخی دەكەن

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە ناوچەی پیشەسازیی باكووری هەولێر، بەشێك لە دوكانەكان كاری گۆڕینی پارچە ئەسڵییەكانی ئۆتۆمبێل دەكەن و پارچەی كۆپی و بۆیاخ رەشی لە شوێن دادەنێن، ئەمەش لەسەر داوای ئەو كەسانەیە، كە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەكانیان بپارێزن و لە كاتی رووداوەكان زیانی زۆریان پێنەگات.

نەریمان بەکر، خاوەنی دوکانی بۆیاخە و بە 964ی وت، ” 15 ساڵە کاری ئۆتۆمبێلی 10 پارچە دەکەم، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆلای من دێن یان دەیانکڕم، سەرجەمیان سفر کیلۆمەترن و ئێمە دەیانکەین بە 10 پارچە، واتا پارچەی بیلادی لێدەکەینەوە و 10 پارچەی رەش لە شوێنی دادەنێینەوە”.

وتیشی، “ئێمە لێرە هەر چوار دەرگا و بۆنیت و سندوق و هەردوو دەعامی و هەردوو چاملخ، كە 10 پارچەیە، دەگۆڕین و لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕە ئۆتۆمبێل هەیە نزیکەی پێنج هەزار دۆلار بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “زۆربەی ئەو خەڵکانەی ئۆتۆمبێل دەکەن بە 10 پارچه، تازە شۆفێرن و نایەنەوێ لە کاتی رووداوی هاتوچۆدا زیانیان زۆر بەربکەوێ”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور خاوێنكرانەوە

هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور خاوێنكرانەوە