یەكێك لە كێڵگە نەوتییەكانی زاخۆ کە بە درۆن هێرشی کرایەسەر
ئاگریش كۆنتڕۆڵ نەكراوە
هێرشی درۆنەکان بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی زاخۆ راگرت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ بە دڕۆن كرایە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سنووری زاخۆ، كاری كێڵگەكان وەستا و بەرهەمهێنانی نەوت راگیرا و ئاگریش كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
سەرچاوەیەک، کە فەرمانبەرە لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ، بە 964 وت، لە کاتی چوونە دەوام و گرڕینی شیفت، لەبەر دەرگا رێگەیان پێنەدان بچنە ژوورەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ مال.
وتیشی، “ئەو فەرمانبەر و کارمەندانەیشی پێش ئێمە لەدەوام بوون هەر لەسەر ئیشەکە ماون، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەکە بە تەواوی وەستاوە، چونكە تا ئێستا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕوڵ نەکراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025 لە نێوان کاتژمێرەكان 06:00 بۆ 7:00، بە سێ دڕۆنی بۆمبرێژکڕاو هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی قادیا و تاوکێ لە سنووری شاری زاخۆ.
هەردوو کێڵگە نەوتیی تاوکێ و قادیا لەلایەن کۆمپانیای DNO ـی نەرویجی بەڕێوەدەبردرێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا