کەشوهەوا

بە ئەمڕۆ و سبەینێوە نزیکەی 4 پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری دروستبوونی هەور هەیە لە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکان و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە تا دوو پلەیەک پلەکانی گەرما نزم دەبەنەوە.

هەر ئەمڕۆ نا بەڵکو سبەینێش لە سەرجەم ناوچەکان دوو پلەی دیکە نزم دەبنەوە و لە چاو رۆژانی رابردوو گەرما تاقەتپڕوکێنەکە کەمێک لاواز دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 16.7.2025
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/  نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :  43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران :  41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46  پلەی سیلیزی