دوای هێرشە درۆنیەکانی ئەم بەیانییە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: داوای پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە دەکات

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەم بەیانییە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگە نەوتیەکانی سنووری زاخۆ کران وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هاتە دەنگ و داوای پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە کات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەم بەیانییە لە رێگای درۆنی بۆ مبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک، هەر چەندە  هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم داوا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و رێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DN...

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DNO