لە زاخۆ 

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DNO

964+

توانا نەقی

هیرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگەنەوتیەکان لە هەرێم بەردەوامی هەیە و ئەم بەیانیەش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەیەکی نەوتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025 دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە،لە کاتژمێر 6:00 و 6:15 لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەوەش بووەتە سێ درۆن.

دژەتیرۆر دەڵێت،ئەو درۆنانە جگە لە زیانی ماددی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

هێرشەکەى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ لە رێگەى درۆنەوە بوو...

هێرشەکەى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ لە رێگەى درۆنەوە بووە