"76 رۆژە موچە دواکەوتووە"

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا  و دژی دواکەوتنی موچە دەنگیان هەڵبڕی.

مامۆستا کازم ئەحمەد بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 76 رۆژە موچە دواکەوتووە، بۆیە بڕیارماندا خێوەتی مانگرتن لەپێناو ژیان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان وەک دەزگای شەرعی و یاسادانانی عێراق هەڵبدەین”.

وتیشی، “بەهەموو ناوچە جێناکۆکەکان 13 هەزار موچەخۆرین، بەڵام بەشێک لە موچەخۆران، لەبەرئەوەی سەربە حزبن، ناوێرین داکۆکی لە مافی خۆیان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن”.

سەبارەت بەو بابەتە، رزگار مستەفا بەڕێوەبەری نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک بە 964ـی وت، مامۆستایان بەشێوەی فەرمی ئاگاداری ئەوانیان نەکردووەتەوە کە خۆپیشاندان دەکەن و مۆڵەتیان فەرمیان نییە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ خێمەکەیان لاببەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتێکیان لێ وەرگرتوون و یاداشتەکە رادەستی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکوک خۆپیشاندا...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکوک خۆپیشاندانیان بۆ دامەزراندنی بە هەمیشەیی کرد