کۆمپانیای HKN Energyروونکردەوەیدا
تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و ئەتروش روویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو
964+
ژێوار خدر
تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و ئەتروش لە سنووری قەزای ئامێدی روویدا و کۆمپانیای HKN Energy دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام سەرجەم کارمەندان سەلامەتن
کۆمپانیای HKN Energy رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 نزیکی کاتژمێر 7:00 رووداوێکی تەقینەوە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ روویدا و پشتڕاستیکردەوە، سەرجەم کارمەندان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێکی برینداربوون تۆمار نەکراوە.
دەشڵێت، بەهۆی تەقینەوەکە ئاگر لە کارگەکە کەوتووەتەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
روونیشیکردەوە، هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکە و دەستنیشانکردنی زەرەر و زیانەکان .