"بە زووترین کات تۆمه‌تبار راده‌ستى یاسا بكرێت"

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ لەسەر رووداوەکەی ناحیەی وەرتێ هاتەدەنگ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى مافى مرۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان، داوا ده‌كات به‌ زووترین كات تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌ى ناحیه‌ى وه‌رتێ راده‌ستی یاسا بكرێت به‌ سزاى خۆى بگات، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت دەزگای ئەمنی چەک بەرامبەر خەڵک بەکاربهێنێت.

ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی ناحیەی وەرتی لەسنوری قەزای رواندز لەشەوی رابردوو بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاو و کارەبا دێنە سەرشەقام و گردبونەوە ئەنجام دەدەن دواتر بۆ مەبەستی بڵاوەپێکردنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ و دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک و برینداربونی سێ هاوڵاتی تر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دەستەکە لە نزیکەوە بەدواداچونی بۆ رووداوەکە کردو دوای پەیوەندیکردن و بەدواداچونیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وەڵام و زانیاریەکیان لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووه‌تەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەن و ده‌شڵێت “بەداخەوەین بۆ ئەو رووداوە، لێرەوەش رایدەگەیەنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربهێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاوڵاتیانە”.

دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ “پێویستە هەرچی زووە تۆمەتبار رادەستی یاساو دادگا بکرێ و بە سزای خۆی بگات، و پشتیوانی هەر داواکاری و گردبونەوەیەک دەکەین بۆ دابینکردنی مافی هاوڵاتیان کە داوای دەکەن لەچوارچێوەی یاساو رێنماییەکان و پێویستە هەرچی زووە بەدواداچونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێت”.

تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت

تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت

دەنگۆی کوژرانی هاونیشتیمانیەک هەیە لە خۆپیشاندانەکەی ...

دەنگۆی کوژرانی هاونیشتیمانیەک هەیە لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ