سلێمانى

بەبیانووى ئەوەى دۆخەکە ناسکە؛ رێگە بەخۆپیشاندان نەدرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە بەردەرکى سەراى سلێمانى، موچەخۆران و چین و توێژەکان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى هێزێکى ئەمنى زۆر و بەبیانووى نەبوونى مۆڵەت، خۆپیشاندانەکە ئەنجام نەدرا.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، هێزێکى زۆرى ئەمنى لە ناوبازاڕ و بەردەرکى سەرا بڵاوەى پێکراوە و رێگە بە رووماڵى میدیاکانیش نەدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سنوورى وەرتێ و هەولێر و چەند شوێنێکى تر خۆپیشاندانەوە و شەوى رابردووش لە وەرتێ خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەنگۆی کوژرانی هاونیشتیمانیەک هەیە لە خۆپیشاندانەکەی ...

دەنگۆی کوژرانی هاونیشتیمانیەک هەیە لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ