کەشوهەوا

ئەمڕۆش هەر گەرمە و سبەینێش دوو دەرەجە دادەبەزێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشناسی ئەمڕۆش ئەم گەرما تاقەتپڕوکێنە بەردەوامە بەڵام سبەینێ ئاهێکی بەبەردا دێتەوە و تا دوو دەرەجەیەک دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوام پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەن بەڵام دابەزینی دوو پلە لە سبەینێوە رەنگە تۆزێک بەتایبەت لە کاتەکانی شەو کەشەکە بگۆڕێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 14.7.2025
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت   .
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژهەلات دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر :  45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  45  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران :  42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48  پلەی سیلیزی