سایلۆی گەنمی هەولێر. وێنە:964
گوێر و دیبه‌گه و مه‌خمور
له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كانی هەولێر بۆ جوتیارانی گه‌نم واڵا دەكرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بازگەكانی هەولێر بەڕووی جوتیاران دەكرێتەوە، ئەوانەی گەنم لە گوێر و دیبه‌گه و مه‌خمور دەهێننە سایلۆكانی هەولێر.
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگار ئومێد خۆشناو ئەنجامدرا، كە كۆمەڵێك لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدار بە بابەتی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران ئامادەی بوون.
لە رایگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێردا هاتووە، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر گه‌نم و به‌رهه‌می جوتیارانی سنووری ماده‌ی 140 كرا، بڕیاریش درا له پێناو خزمه‌تی گشتی جوتیارانی ئه‌و سنووره، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بۆ جوتیارانی گه‌نمی گوێر و دیبه‌گه و مه‌خمور واڵا بكرێن، به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ولێر”.
“ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه كشتوكالییه‌كانی دیكه‌ش، ئاسانكاری بۆ جوتیاران ده‌كرێ بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و مه‌رجه‌ی رێپێدانیان له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا كشتوكاڵییه‌كانه‌وه بۆ فه‌راهه‌م بكرێ “، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە گەنمی جوتیارانی ئەو ناوچانەی ماددەی 140 وەردەگرێت، ئەوانەی كە لە لایەن سایلۆكانی حكومەتی عێراقەوە لێیان وەرناگیرێت.