دوو کەسیش بریندارن

بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا؛ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای نێوان کۆیە – هەولێر بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، لەسەر رێگای نێوان کۆیە – هەولێر و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای سماقوڵی، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دەرئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینی هەمان ئۆتۆمبێلیش برینداربوون.

هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی هێماکانی شەقام و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی دووربن لە کارەساتی لەو شێوەیە.

لۆفەیک لە رێگای کۆیە بووەتە هۆکاری زۆربوونی رووداوی ها...

لۆفەیک لە رێگای کۆیە بووەتە هۆکاری زۆربوونی رووداوی هاتوچۆ

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆ...

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە