رۆژانە کارەبایان دەبڕێ و تەحەمولی ئەم گەرمایە ناکەن

لە پێنجوێن هەڕەشەی خۆپیشاندان و داخستنی رێگای مەرزەکان دەکرێت

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

دوو هەفتەیە هەموو رۆژێک زیاتر لە چوار کاتژمێر کارەبای پێنجوێن دەبڕێت، هاوڵاتیان و جوتیارانیش رانەهاتوون بە وەزعەکە و دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لە مافەکانی پێنجوێن، هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی وت، وەک لایەنی ئیداری قەزاکە داوای روونکردنەوەیان لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی کردووە لەسەر بڕینی کارەبای پێنجوێن، ئەوانیش پێیان وتووە کە هۆکار تەنیا کەمبوونەوەی بڕی 400 مێگاوات کارەبای رۆژانەیە.

وتیشی، دڵنیاکراونتەوە لەوەی کە دوای گەڕانەوەی باری ئاسایی بەرهەمهێنانی کارەبا، کارەبای پێنجوێنیش دەبێتەوە 24 کاتژمێری.

هاوکات رێبین عومەر ئەندامی دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن بە 964ـی وت، پێشتر پێیانوتراوە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی 12 کارەبای چەند شوێنێک دەبڕن، ئێستا کە تاقیکردەنەوەکان تەواو بوون، کارەبا بڕین هەر بەردەوامە.

باسی لەوەشکرد، کارەبای پێنجوێن مافی دانیشتوانی قەزاکەیە و دەبێت بەردەوام کارەبا هەبێت، ئێستاش چاوەڕێن بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکە بکەن، ئەگەرنا رێگای هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن لە ملەکەوە دادەخەن.

بڕینی کارەبای پێنجوێن لە ساڵانی رابردووشدا هەبووە و چەند جارێک خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوەچووە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێنجوێن خاوەنی هێڵی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێرییە و لەکاتی پچڕانی کارەبا، هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەستەی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن: رێگەنادەن پارەی کارەب...

دەستەی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن: رێگەنادەن پارەی کارەبا زیاد بکرێت

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا