لە قەڵادزێ
بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردووە
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بنکەی تەندروستی ئیڤریای قەڵادزێ و بەشی راوێژکاری بەیانیان لەنەخۆشخانەی قەڵادزێ بایکۆتی دەوامیان کردووە بە پزیشک و کارمەندەکانەوە.
ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ ئەمڕۆ 13.7.2025بە 964ـی وت، بەشی راوێژکاری بەیانیان بەکارمەند و پزیشکەکانەوە لە نەخۆشخانەکەماندا نزیکی هەشت رۆژە مانیان گرتووە بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە داوای پێدانی موچەکانیان دەکەن.
وتیشی، دەوام کردن لە شوێنە گەرمەکان وەکو یەکەی فریاکەوتن و بەشی منداڵبوون و قاوشەکان و نەشتەرگەری فریاکەوتن بەردەوامن و دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و کارو باری ئەونەخۆشانەی حاڵەتی تەواورین راییدەکرێن.
وتیشی، مانگرتنی بەشی راوێژکاری بەیانیان، گرفتی زۆر دروست ناکات بۆ هاوڵاتیان بەڵام دەبێتە هۆی بارگرانی لەڕووی مادییەوە بۆیان، لەبەر ئەوەی زۆربەی حاڵەتەکانی ئیستیشاری حاڵەتی ساردن و قورس نین.
پزیشک و کارمەندانی بنکەی تەندروستی ئیڤریای قەڵادزێش ئەمڕۆ بایکۆتی گشتییان کردووە، دەرگای بنکە تەندروستیەکەیان داخستووە، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان و داوای موچەکانیان دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی