لە زاخۆ

ئاگر هەناوی تاکسییەکی سووتاند

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی دەرکارێـی سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر هەناوی تاکسییەکی سووتاند و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13.7.2025 لە ناحیەی دەرکارێ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان تاکسی ئاگری گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمێکی بەرگری شارستانی دەرکارێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

بەرگری شارستانی زاخۆ راشیگەیاندووە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و گەیشتە سێ شوقەی دیکەش

ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و گەیشتە سێ شوقەی دیکەش

لە زاخۆ ئاگرێك كەوتەوە و بەبێ زیان كۆنترۆڵكرا

لە زاخۆ ئاگرێك كەوتەوە و بەبێ زیان كۆنترۆڵكرا