به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه و خراپی دۆخى فه‌رمانبه‌ران
روونگۆڕێكى رواندز ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به قه‌رز روون بۆ ئۆتۆمبێلی شۆفێران بگۆڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
روونگۆڕێكى له قه‌زاى رواندز ئاماده‌یی ده‌بڕیوه روون به شێوه‌ى قه‌رز بۆ ئۆتۆمبێلی شۆفێران بگۆڕێت، ئه‌ویش به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه خراپی گوزه‌رانى فه‌رمانبه‌ران، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌یان بۆ هاوكاریكردنى هاوڵاتیانه له‌م دۆخه.
شوێنى روونگۆڕینه‌كه ناوى برایانه و ده‌كه‌وێته شەقامی گشتی خوار ماركێتى تیماڕت.
ئاواره سه‌ید عه‌لى، خاوه‌نى شوێنه‌كه به 964ـى وت، تێبینى دۆخى خراپى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌رانیان كردووه بۆیه به‌پێویستیان زانیوه ئه‌م ده‌ستپێخه‌رییه بكه‌ن.
وتیشی “تاوه‌كو ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێت ئاماده‌ین كارى روونگۆڕین به‌شێوه‌ى قه‌رز بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌ك بكه‌ین، تاكه داواكاریشمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شۆفێره‌ى دێته لامان پێویسته ناسنامه‌یه‌كی پێبێت”.
شوێنه‌كه، ئاگادارییه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه دەڵێت “بۆ فەرمانبەر و پێشمەرگەکانی شاری رواندز و دەوروبەری، هەرکەسێکیان پارەتان پێ نیە لەم دۆخە دەتوانن سەردانینی ئێمە بکەن بە مەبەستی روونگۆڕین، ئێمە بە قەرز بۆتان دەگۆڕین و خزمەتان دەکەین هەتا ئەوکاتەی موچەتان دێ”.
شوێنه‌كه ئه‌م دوو ژماره موبایله‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك پێویستى بێت په‌یوه‌ندیان پێوه بكات و سه‌ردانیان بكات:
07815775665
07507337151