زەیتیان هەیە کیلۆی بە یەک ملیۆن دینارە
“101 جۆر زەیت بەرهەم دەهێنین هیچ نهێنییەکیش لە کارەکەماندا نییە”
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
کارگەیەک لە هەولێر 101 جۆر زەیت بەرهەمدەهێنن، ئامانجی کارگەکەش ئەوەیە هەرچی زەیت هەیە لە دونیا دروستی بکەن و خاوەنەکەشی دەڵێت دەرگامان بۆ هەموو خەڵک کراوەیە و هیچ نهێنییەکیش لە کارەکەماندا نییە.
محمد رۆستەم، خاوەنی کارگەی نوێبونەوە بە 964ـى وت، لە ساڵی 2018ەوە دەستيان بەو کارە کردووە بە باشترین و تەندروسترین ئامێر زەیتەکان دروست دەکەن.
وتيشی “قەنەفڵ یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی زەیت و هەر کیلۆیەک یەک ملیۆن دیناری خەرجییە، جیا لەوەش زەیت هەیە بۆ هەر لترێک 400 هەزاری تێدەچێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەمانە وشکن و بەقورسی دەردێن و بۆ هەندێکیان سێ بۆ چوار رۆژی دەوێت تاوەکو لیترێک زەیت دەربهێنێت”.
لاشسغ لەوەشکرد کارگەکەیان لە چەند شارێکی کوردستان چەند لقێکی هەیە، لەوانەش لە هەڵەبجە کارگەکە راشی و سابون و شامپۆ، هەروەها لە گەرمیان کارگەکە بەرهەمهێنانی سرکە و ئاوی گوڵ و گیا بەرهەمدەهێنن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن