چەند کرێکارێک لە کارگەیەکدا کار دەکەن - وێنە: KRG
کێشەکە دوو ساڵە هەیە
هەناردەی بەرهەمی کارگە بچووکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
ژووری هەواڵ
ژووری بازرگانی سلێمانی گفتی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگرتووە کێشەی هەناردەی بەرهەمی کارگە بچووکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، چارەسەر بکات.
ئەمڕۆ شەممە 5.7.2025، ئارام بابان، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی داوە بە ساغکردنەوەی بەرهەمی کارگە بچووکەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بڕیارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بێتە سلێمانی و لێکتێگەیشتنێک واژۆدەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی کارگە بچووکەکان کە ژمارەیان زیاد لە 300 کارگەیە.
بە وتەی ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی سلێمانی، رێگەنەدان بە هەناردەی بەرهەمی ئەو کارگانە کێشەی کەمی بەرهەم و کاڵا لە بازاڕەکانی عێراق دروست دەکات.