گرافیک؛ 964+
ئه‌نجومه‌نى باڵا فه‌تواى له‌سه‌ر دا
“نووسینی زانستی نامه‌ى ماسته‌ر و تێزى دكتۆرا به پاره كارێكی ناشه‌رعییه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمى كوردستان، له نوێترین فه‌توایدا ئه‌وه‌ى به ناشه‌رعی زانى كه له‌به‌رامبه‌ر نووسینی زانستی نامه‌ى ماسته‌ر و تێزى دكتۆرا پاره بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روونكردوه‌ى زیاترى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به حوكمی بۆ نووسینی (نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا) بۆ قوتابیانی ماسته‌رو دكتۆرا له‌لایه‌ن كه‌سێكی شاره‌زا به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌كرێدانی بڕوانامه‌ی باڵا به مه‌به‌ستی كردنه‌وه یان راییكردنی كاری زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، پرسیاریان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان كرد، ئه‌نجومه‌نیش له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له 1.7.2025 به‌م دوو خاڵەی خواره‌وه وه‌ڵامی داونه‌تەوه:
یه‌كه‌م: تایپكردن یان كاری رێكخستنی (تصمیم) نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا، یان په‌یداكردن و پێدانی سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه به‌رامبه‌ر بڕێك پاره له رووی شه‌رعییه‌وه كارێكی دروسته، به‌ڵام نووسینی زانستی بابه‌ته‌كه و رێكخستنی به‌بێ به‌رامبه‌ر یان به‌رامبه‌ر به بڕێک پاره‌ی دیاریكراو كارێكی ناشه‌رعییه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر غه‌ش و ناپاكی و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه شایسته‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه نییه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به قوتابییه‌كه غه‌ش و ناپاكییه و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كه به ته‌زویرو ئه‌م كاره‌شی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر رزق و پاره‌یه‌ك كه به‌هۆی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌یه‌وه، له داهاتوودا ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
دووه‌م: به‌كرێدانی بڕوانامه‌ی باڵا به مه‌به‌ستی راییكردنی كاری زانكۆ ئه‌هلییه‌كان؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌كه هیچ ده‌وام و كارێك ئه‌نجام بدات ئه‌ویش دروست نییه، چونكه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی گه‌نده‌ڵی و غه‌ش و دامه‌زراندنی زانكۆی بێ كوالێت و ده‌رچواندنی قوتابی بێ زانست و زانیاری، چونكه خاوه‌ن بڕوانامه‌كه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌بێ ماندووبوون و سه‌رفكردنی هیچ جوهدێك وه‌ك ده‌رس گوتنه‌وه، راوێژی زانستی، به‌شداری كردن له لێژنەکانی زانستی، كۆنفراس..هتد.