ده‌یویست له بازاڕ ساغى بكاته‌وه
له راپه‌رین ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش تۆن هه‌نجیرى وشكراوه‌ى خراپبوو دا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى رانیه بڵاویكرده‌وه له كۆگایه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌شه تۆن هەنجیری وشکراوەی خراپبوودا گرتووه و خاوه‌نه‌كه‌شی به‌پێی بڕیارى دادوه‌ر راگیراوه.
بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بە هەبوونی زانیاری پێشوەخت له‌سه‌ر كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنى خوارده‌مه‌نى ئاگادار كرایه‌وه كه به‌بێ به‌كارهێنانى ساردكه‌ره‌وه ماده خۆراكییه‌كانى هه‌ڵگرتووه، دوای چاودێریکردنی کۆگایەکه لەلایەن هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە، ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش تۆن هه‌نجیرى وشككراوه‌دا گیرا.
رووداوى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو بووه و جگه له‌وه‌ى هه‌نجیره‌كه بێ به‌كارهێنانى ساردكره‌وه بێ كه‌ڵك بوو، هه‌مانكات به‌روارى ساخته‌كراویشی له‌سه‌ر بووه.
ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئاسایشی راپەڕین خاوەنى كۆگاكه به‌پێی ماددەی 10 له یاسای پاراستنی مافی به‌كاربەر ڕاگیراوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، خاوەنەکەی ویستویەتی ئەو شەش تۆن هەنجیرە بەسەر چەرەسات فرۆشەکان و بەهارات فرۆشەکانی سنورەکەدا دابەش بکات.