ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەزلوم کۆبانێ. وێنەیەکی ئەرشیفی
هەمووان لە ژێر سایەی حكومەتی سوریا دەبن
واشنتن پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لە سوریا ناكات
964+
محەمەد فاتیح
ئەمریكا داوا لە هێزەكانی سوریا دیموكرات و كورد دەكات لەگەڵ حكومەتی سوریا بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد شەرع رێكبكەون و تەنیا یەك رێگە هەیە ئەویش دەچێتەوە سەر دیمەشق.
تۆماس باراک باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان لە نیویۆرک ئەوەی خستەڕوو، هێزەكانی سوریاى دیموكرات دەبێت بچنە ژێر سایەی حكومەتی نوێی دیمەشقەوە و ئەمریكا پاڵپشتی لە هیچ دەوڵەتێكی كوردی ناكات لە سوریا.
“هاوسۆزییەک لە ناوەندەكانی كۆنگریسی ئەمریكاوە هەیە بۆ هێزەكانی سوریا دیموكرات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش ئەمریكا هەوڵی ئەوە دەدات بیانخاتە نێو چوارچێوەی حكومەتی سوریاوە”.
باراک رەتیكردەوە هیچ ئاماژەیەک هەبێت بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی ئازاد لە سوریا یان دامەزراندنی دەوڵەتی قەسەدە یان دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ عەلەوی و دروزەکان، بەڵكو هەمووان لەژێر سایەی حكومەتی سوریا كۆدەبنەوە كە دەبێتە خاوەن دەستور و پەرلەمانی تایبەت بە خۆی.