دوای مانگێک لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ

سواڵکردن لە شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای مانگێک لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی دیاردەی سواڵکردن لەسەر شەقامەکان، هێشتا ئەو دیاردەیە بەتەواوەتی بنەبڕ نەکراوە و لە ترافیک لایتەکانی هەولێری پایتەخت منداڵ و مێردمنداڵان دەبینرێن لەکاتی سواڵکردندا.

لە رۆژی 11.6.2025 بڕیاری قەدەغەکردنی سواڵکردن و فرۆشتنی گوڵ و کلێنێکس لە ترافیک لایت و شوێنە گشتییەکان، بە میکانیزمێکی نوێ لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 11.7.2025 و دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر بڕیارەکە، پەیامنێری 964 چووەتە ترافیک لایتەکانی هەولێر و بینیویەتی، سواڵکردن بەردەوامە و بڕیارەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی دروست نەکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

توێژەری کۆمەڵایەتی منداڵانی ترافیکەکانی هەولێر رزگار ...

توێژەری کۆمەڵایەتی منداڵانی ترافیکەکانی هەولێر رزگار دەکەن