کێشەی تەکنیکی دروست بووە

بڕی 450 مێگاوات کارەبا کەمبووەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سۆران کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمی کردووە، بەڕێوەبەری کارەبای قەزاکەش دەڵێت، کێشەیەکی تەکنیکی دروست بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی راگەیاند، 450 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

“کەمبوونەوەی کارەبا کاریگەریی لەسەر هەموو هەرێمی کوردستان هەبووە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن، ئەمڕۆ تا سبەی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە”، ئەردەوان ئیبراهیم وای وت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا، ئەو شەڕەیە کە لە نێوان چەند کەسێکی عەشیرەتی هەرکی و لایەنە ئەمنیەکان لە قەزای خەبات دروست بوو.

لەکاتی گرژییەکاندا وێستگەی کارەبای خەبات کوژاوەتەوە و کێشەی تەکنیکی دروست بووە، ئەو سەرچاوەیە وای وت.

کێشەی کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی چارەسەر کرا