لەمەودوا نیوەڕۆیان وریابن

کەشناسى عێراق هۆشدارى دەدات: لە بڵاوبوونەوەى تیشى سەروو بنەوشەیى

964+

وریا فەتاح

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشدارییەکی لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بڵاوکردەوە، داواشی لە هاوڵاتییان کرد خۆیان بپارێزن، هەرێمى کوردستان بەگشتى و دهۆک و سلێمانى بەتایبەت وەزعیان باشە.

وەک ئەوەى دەستەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرز بووەوەتەوە، کە لە کاتی بەرکەوتنی راستەوخۆ و درێژخایەندا زیانی تەندروستی دەبێت.

دەستەکە داوای لە هاوڵاتییان کردووە، لەمەودوا وریا بن و رێکاری خۆپارێزیی پێویست بگرنەبەر، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و خۆیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆ و درێژخایەن بە تیشکی خۆر بەدووربگرن.

ئاستى تیشکەکەش لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکى تر جیاوازە کە بەم شێوەیە روونکراوەتەوە:

ئاستی زۆر بەرز (سوور): سەلاحەدین، دیالە، واست، بابل، کەربەلا، بەسرە، زیقار.

ئاستی بەرز (پرتەقاڵی) : موسەننا، میسان، کەرکوک، نەجەف.

ئاستی مامناوەند (زەرد): ئەنبار، نەینەوا، هەولێر.

ئاستی نزم (سەوز): دهۆک، سلێمانی.

تاقیکردنەوەی زانستییەکان سەلماندویانە کە تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەتایبەت کە دەکەوێتە ئاستى سورەوە، کاریگەرى بایۆلۆژی خەراپی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەتایبەت لەسەر چاو و پێست.

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن ...

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن روو لە هەرێم دەکات