دۆخەکە ئارام بووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: سەرپێچیکارانی شەڕەکەی خەبات سزا دەدرێن

964+

توانا نەقی

لەسەر ئەو گرژیانەی کە لە قەزای خەبات روویندا لە نێوان چەند کەسێکی عەشیرەتی هەرکی و لایەنە ئەمنیەکان وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت کیشەکە لەچارەسەرکردندایە و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو بە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و حیزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانراوە هەر زوو ئەو کێشەیە سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە ئارام کرایەوە و رێکاری یاسایی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستی پێ کردووە.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خەڵکی ئەو ناوچەیەش دەکات پابەند بن بە رێنماییەکانی ئاسایش و هاوکار بن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان.