سلێمانی
دیوارێک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا رووخا و گیان لەدەستدان هەیە
964+
دیلان مەحەمەد جەزا – سلێمانی
لە سلێمانی و لە نزیک فەرمەدەیی دیوارێک بەسەر کۆمەلێک کرێکاردا رووخاوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، لە نزیک فەرماندەیی دیوارێک رووخاوە بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.
باسی لەوەکرد، تا ئێستا چوار کرێکار دەرهێنراوە سیانیان بریندارە و دانەیەک گیانی لە دەستداوە و دەوترێت شەش کرێکار بوون.