دوو سكاڵا تۆماركراون

دووشه‌ممه‌ى داهاتوو دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر موچه‌خۆرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ رۆژى دووشەممەی داهاتوو 14.7.2025 دادگای فیدراڵی له‌به‌غدا لەبارەی دەركردنی ئەمری وەلائیی تایبەت بە راگرتنی بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە دادگاكه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رۆژی دووشەممەى داهاتوو لەبارەی چەند سكاڵایەكی پەیوەندیدار بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

لە سكاڵای یەكەمدا كە چەند فەرمانبەرێك لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق تۆماریان كردووە، داواكراوە، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ململانێ سیاسییەكان و بابەتی خەرجیی فیعلی دوور بخرێتەوە.

لە سكاڵای دووەمیشدا كە بە هەمانشێوە چەند فەرمانبەرێك لە دژی وەزیری دارایی عێراق تۆماریان كردووە، داوای دوو خاڵ دەكەن:

١-  وەزارەتی دارایی لە خەرجكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان بە شێوەی مانگانە و لە كاتی خۆیدا بەردەوام بێت، بەبێ رەچاوكردنی ناكۆكییەكان لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێی كوردستان بەهۆی تەفسیكردنی یاسای بودجەی گشتی یان هەر هۆكارێكی تر.

٢-  دەركردنی فەرمانی وه‌لائى بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی دەستبەجێ و لەم مانگەوە تا داواكە یەكلادەكرێتەوە.

دادگای فیدراڵی لەسەر هێنانی ژنی دووەم بۆ هاوڵاتیانی هە...

دادگای فیدراڵی لەسەر هێنانی ژنی دووەم بۆ هاوڵاتیانی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار جوتیاری کوردی کەرکوکی رەتک...

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار جوتیاری کوردی کەرکوکی رەتکردەوە