باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
داواکراوە رێگرییەکان لاببرێن
دادگای فیدراڵی لەسەر هێنانی ژنی دووەم بۆ هاوڵاتیانی هەرێم کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەمەبەستی لابردنی رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگاکە، ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025، لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە داواکراوە رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لاببرێن.
سکاڵاکار داوای کردووە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی ساڵی 2008 بدات، کە تایبەتە بە هەموارى یاسای بارى کەسی.
لە هەمواری یاسای بارى کەسی هەرێمی کوردستاندا چەند مەرجێک دانراوە بۆ هاوسەرگیری دووە، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە دەبێت هاوسەری یەکەم رەزامەندیی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دووەم هاوسەرگیریی بکاتەوە.