کەشوهەوا

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن روو لە هەرێم دەکات

964+

توانا نەقی

تادێت پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبەنەوە و گەرمای تاقەتپڕوکێن رووی لە ناوجەکانی هەرێم کردووە، کەشناسیش پێشبینی خپی کردووە کە لە سبەینێوە زیاتر بەرز دبنەوە لەسەرجەم ناوچەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەرچەندە ئەمۆ پلەکانی گەرما هەر وەک سوێنێ دەبێت بەڵام لە سبەینێوە دوو دەرەجەی دیکە بەرز دەبنەوە و کەشەکە زیاتر گەرم دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025
کەش /
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت   .
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.

بەرزرترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر :  42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک :  42  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران :   39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44  پلەی سیلیزی