جانتاى ژنانیشی دزیوه
پۆلیسی سلێمانى كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد موبایلی ژنێکی رفاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه له‌ناو كۆڵانێك موبایلی له ژنێك رفاندبوو و بۆشیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه یه‌كه‌مجارى نییه ئه‌و جۆره كارانه ده‌كات.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە مۆبایلەكەی رفێندراوە، بە فەرمانی دادوەری تایبەتمەند لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئاماژه بوه‌كراوه، لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار چەندین تاوانی دزینی مۆبایل و جانتای ژنانی لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە .
تۆمەتباره‌كه ناوى (س. م. ف) لە دایكبووی 2003 یه و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە .