بازگەی باوە مەحمود
سەرۆكی دەروازە سنورییەكانی عێراق:
“دوای ئەوەی باجمان خستەسەر كاڵاكانی هەرێم زياتر له پێنج ملیار داهاتمان بەدەستهێناوە”
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی بۆ چەندین مانگە چاودێریان خستووەتەسەر دەروازەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، داهاتی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق زیاتر بووە لە پێنج ملیار دینار بۆ ئەو باجە گومرگییانەی خستوویانە سەر كاڵا و كەلوپەلەكانی هەرێم.
لیوا عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق دەڵێت “زیاتر لە پێنچ ملیار دینار داهات بەدەستهاتووە لەو باجانەی خراوەتە سەر ئەو كاڵاو و كەلوپەلانەی لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە دێن و بە هەردوو خاڵی پشكنینی سەد و باوە مەحمودا تێپەڕدەبن، بە پشتبەستن بە بنەمای دادپەروەری لە کۆکردنەوەی باجی گومرگی بەپێی ئەو نرخانەی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە”.
دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین تۆمەتی گەندەڵییان خستەپاڵ یەكتری، دواجار رێكەوتن بە هاوبەشی چاودێری خاڵەكانی پشكنینی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بكەن.