خاوەن کەپرەکەکانی پێنجوێن گردبوونەوە دژی عەلوە نوێیەکەی پێنجوێن
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
ئەگەر عەلوە نوێیەکە بکرێتەوە دەبێت عەلوە کاتییەکانی پێنجوێن، کە پێیان دەوترێت کەپرەکان دابخرێن و ئەوەش ناڕەزایی خاوەن کەپرەکانی لێکەوتووەتەوە.
دانا ئەحمەد نوێنەری خاوەن عەلوەکان بە964ی راگەیاند، ئەوان ئەمساڵ کرێیان داوە لە دوو ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار و ئەوەش دەبێت بە زیان بەسەریانەوە و دەبێت کەپرەکانیش لاببەن و کار نەکەن.
وتیشی، برا عەرەبەكان، کە دێنە کەپرەکان شت دەکرن، بەشێکی خاوەن کەپرەکان تا ئێستا پارەی تەواویان وەرنەگرتووە و ترسی ئەوە هەیە کە خاوەن کەپرەکان ئەو پارەشیان بفەوتێت و پارەی زۆریان لای عەرەبەكانە.
باسی لەوەش کرد، ئەم کەپرانە بازاڕ تێیاندا ئازادە، جوتیار بە دڵی خۆی مامەڵە دەکات، بەڵام لەو عەلوە نوێیەدا نرخ جێگیرە و رەنگە جوتیاران نەتوانن بەدڵی خۆیان بەرهەمەکانیان بفرۆشن.
بەگوێرەی بڕیارێک، لەکاتی کردنەوەی ئەو عەلوە نوێیەی پێنجوێن، كە هێشتا تەواو نەبووە، دەبێت خاوەن کەپرەکان کەپرەکانیان لاببەن و بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمکیش ئەو بڕیارەی بە خاوەن کەپرەکانی ناحیەکە گەیاندووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێنجوێن
لە باعەدرێ کەمترین بڕ باریوە
لە 24 کاتژمێردا؛ لە بەرزنجە 206 ملم باران باریوە
تێكشكاندنی داعش
ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمییە و لە كوردستان دەوام هەیە
ئەمەل جەلال؛ دەستکاری گۆیژە و ئەزمەڕ ناکرێت
دەستەی گەشتوگوزار بەدوای سپۆنسەردا دەگەڕیت بۆ فێستڤاڵی "بەفر"ی پێنجوێن
بێبەرامبەر وەری بگرن
گروپە ناوازەکە سێ هەزار دارتووی دیکەیان بۆ پێنجوێن هێنا
لە سلێمانى