قوتابیان لە سلێمانی

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رازی نین

964+

ژووری هەواڵ

بەشێک لە قوتابیانی پۆلی 12ـی پێشەیی لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبوونەتەوە و ناڕازین لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.

بە وتەی ئەو قوتابیانەی کە گردبوونەتەوە، بە هەڵە ئەنجامی بەشێک لە وانەکانیان بۆ هەژمار کراوە و داوا دەکەن نمرەکانیان بۆ چاکبکرێت.

یەکێک لە قوتابییەکان بە 964ی راگەیاند، “پرسیارەکان گۆڕاون، ئێمە وەڵامێکمان هەڵبژاردووە کە جیاوازە لەوەی بۆمان گەڕاوەتەوە”.

قوتابییەکان دەڵێن، لە پەروەردەی سلێمانییەوە ئاگادار کراون کە وانەی فیزیایان بۆ چاکدەکرێت، بەڵام وانەکانی دیکە نا.

پێداچوونەوە: هاوبەش

 دوای 13 ساڵ پۆلی 12ـی بڕی 

 دوای 13 ساڵ پۆلی 12ـی بڕی