هێزی ئەمنی زۆر لە هەولێرەوە دەچنە نزیک خەبات
تا ئێستا رووبەرووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنیەکان و چەند کەسێکی عەشیرەتێک بەردەوامە
964+
توانا نەقی
لە ئێوارەوە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزێکی ئەمنی کە چوونەتە نزیک خەبات بۆ دەستگیرکردنی کەسایەتی عەشیرەتێک لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو عەشیرەتە بەردەوامە و بریندار و کوژراو هەیە.
پەیامنێری 964 لەنزیک شوێنی رووداوەکەوە زانیاری ئەوەی باسکردووە کە کوژراو بریندار هەیە و لایەزالیش هێزی ئەمنی دیکە لە هەولێرەوە دەچنە خەبات بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
ئەم کێشە خۆی لە نێوان دوو عەشیرەت بووە لەسەر زەوی و چەند رۆژێکە بەردەوام لە سۆشیال میدیاوە هەرەشە لەیەک دەکەن و قسە بەرامبەر بە یەک دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی