به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منییه‌وه
كه‌جه‌كه: رێوڕەسمى چه‌كدانان به‌شێوه‌ى راستەوخۆ پەخش ناکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ده‌ڵێت، به بارودۆخی ئەمنییه‌وه رێوڕەسمى چه‌كدانان به‌شێوه‌ى راستەوخۆ پەخش ناکرێت و رۆژنامەنووسانیش ناتوانن ئامادە بن.
كه‌جه‌كه، لە راگەیه‌ندراوێکدا گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چەکدانانی گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگه‌یاندووه.
نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە رایگەیاند، رێوڕەسمەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ده‌ڵێت “تاکە رێگە بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی و میدیاکاران، دانانی شاشەیەک دەبێت لە نزیک شوێنی مەراسیمەکە، کە دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکە، تۆمارە ڤیدیۆییەکان پەخشدەکات.
کەجەکە داوای لێبووردنی لە میدیاکاران و ئامادەبووان و ده‌ڵێت “بە تەواوی لە بڕیاری ئەو کەسانە تێدەگەین کە بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە بڕیاری ئامادەنەبوون دەدەن و رێزی لێدەگرین، هەروەها داوای لێبووردن بۆ هەر ناڕەحەتییەک دەکەین.”
بڕیارە لە چەند رۆژی نزیكى داهاتوودا لە رێوڕەسمێکدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، 30 گەریلای پەکەکە وەک نیازپاکی بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى چەک دابنێن.