ئاسایش دەستی بەسەر پاسپۆرتەكانیاندا گرتووە

گەنجانی ژاراوە پردی نێوان رانیە و قەڵادزێیان گرت

964+

ژووری هەواڵ

ئەمشەو دووشەممە 7.7.2025 ژمارەیەك لە گەنجانی ناحیەی ژاراوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە و خۆپێشاندانیان كرد، بەهۆی ئەوەی ئاسایشی ناوچەكە دەستی بەسەر پاسپۆرتەكانیاندا گرتووە، كە ویستوویانە ڤیزا وەربگرن و بڕۆنە دەرەوەی وڵات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ژاراوە، كە نەیویست ئاشكرا بكرێت، بە 964ی وت، ئەمشەو ژمارەیەک لە گەنجانی ژاراوە گردبوونەتەوە و سەرپردی ژاراوەیان گرتووە کە رانیە و قەڵادزێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

وتیشی، هۆكاری ئەم گردبوونەوەیە ئاسایش دەستی گرتووە بەسەر پاسپۆرتی ژمارەیەکی زۆری گەنج کە لە نووسینگەکان دایانناوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا، بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە و ئاسایش دەیەوێت لەو رێگەیەوە رێگری لە کۆچی گەنجان بکات.

سەرچاوەكە وتی، گردبوونەوەكە بەردەوامە و گەنجەكان سەرپردی ژاراوەیان گرتووە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بۆ 964، ئەمڕۆ نزیکەی پێنج کەس لە سنوورەکە بە تۆمەتی بردنی گەنجان بۆ هەندەران دەستگیرکراون.

کەسوکاری یەکێک لەو گەنجانەیش بە 964ی وت: هەر گەنجێک هەزار و 800 تا دوو هەزار و 500 دۆلاریان بۆ وەرگرتنی  ڤیزا خەرج كردووە، (18 تا 25 گەڵا)، ئەگەر رێگریان لێبکرێت زەرەرێكی زۆر دەكەن.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، دوێنێ رێكخراوی  دوێنێ یەکشەممە، ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 10 گەنج لە ئیدارەی راپەڕین هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن.

وتیشی، ‘تەنیا لە شەوی پێشووتردا لە قەڵادزێ 70 گەنج رۆیشتوون و لە هەفتەی داهاتووشدا 150 گەنجی دیکەی قەڵادزێ دەنێردرێنە ئەوروپا.

رێکخراوێک: رۆژانە زیاتر لە 10 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ ...

رێکخراوێک: رۆژانە زیاتر لە 10 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ دەکەن