قسەى نوێ دەکات

مەسعود پزیشکیان: ئیسرائیلییەکان هەوڵیاندا لەناوم ببەن

964+

وریا فەتاح

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکاری بەناوبانگی ئەمریکی تاکەر کارلسن وتی:ئیسرائیلییەکان هەوڵیانداوە لەناوم ببەن، بەڵام نەیوتووە چ کاتێک ئەو هەوڵەیان داوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، پزیشکیان زۆر بابەتى جیاوازى وروژاندووە، بەڵام سەرنجڕاکێشترینیان ئەوەبووە کە وتویەتى،”ئیسرائیلییەکان هەوڵیاندا بۆردوومانی ئەو شوێنە بکەن کە کۆبوونەوەمان تێدا دەکرد، ویستیان لەو رێیەوە بمکوژن”.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ناتەنیاهۆ پشێوی و ئاڵۆزی هێناوە بۆ ناوچەکەو هەر ئەویش هۆکارە بۆ تەشەنەکردنی ئەو ئاڵۆزییانە.

لەبارەى دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، پزیشکیان بە گومانەوە قسەى لەبارەى ئەمریکا کردووە و وتویەتى،”چۆن متمانە بە ئەمریکا بکەینەوە و چۆن دڵنیابین ئەمجارەش لەکاتی دانوستانەکان ئیسرائیل پەلامارمان نادات”، هەرچەندە وەک باسى کردووە هیچ گرفتێک نابینن لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

جەختیشى کردووەتەوە کە ترەمپ دەتوانێت ناوچەکە ببات بەرەو ئاشتی و ئارامی، یان بە پێچەوانەوە بیبات بەرەو شەڕێکی نەبڕاوە.

پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێ...

پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت