"بە سیمکاری علوج قسەی نەشیاوی کردووە"

یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکرا

964+

ژووری هەواڵ

یاریدەدەری هونەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی قسەی نەشیاوی کردووە بە چەند ئەفسەرێکی هاوڕێی خۆی بە سیمکارتی علوج.

سەرچاوەیەکی باڵا لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، “زیاتر لە ساڵێکە کێشە و ناکۆکی لە نێوان سێ ئەفسەر هەبوو، هەرچەندە پاش ماوەیەک کۆتایی بە کێشەکەی نێوانیان هاتبوو، بەڵام لەم دواییانەدا یەکێک لەو ئەفسەرانە هەستاوە بە سیمکارتی علوج قسەی نەشیاوی بەو دوو ئەفسەری دیکە گوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچون لە دۆسێکە لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانیەوە، ئاشکرا کراوە کە ئەو سیمکارتە بە مۆبایلی عەمید عەباس قادر بەکارهاتووە، قسەی نەشیاو و هەڕەشەی پێکراوە و دواتر شکێندراوە، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 دەستگیر کراوە.

سەرچاوەکە وتیشی، عەمید عەباس قادر یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکە بۆ کاروباری هونەری و لە نەتەوەی تورکمانە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هێرشبەرەکەى سەر بنکەیەکى پۆلیسى کەرکوک کوژراوە

هێرشبەرەکەى سەر بنکەیەکى پۆلیسى کەرکوک کوژراوە

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەس...

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا