بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی کانی سپیکەی سلێمانی
زەویەکانیان داگیر کراوە و کۆمپانیاش قەرەبوویان ناکاتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی کانی سپیکە، گردبوونەتەوە و دەڵێن، “زەویەکانمان داگیرکراوە و قەرەبوومان دەوێت”
یەکێک لە خاوەن زەوییەکان قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، 36 پارچە زەویمان هەیە و کۆمپانییەک دەیەوێت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لەسەر دروست بکات.
وتیشی، ئەمە دوو ساڵە ئەم کێشەیەمان هەیە و پێشتریش داوای قەرەبوومان کردووە لە کۆمپانیاکە، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداریش قسەمان کردووە و ئەوان دەڵێن دەبێت کۆمپانیاکە قەرەبووتان بکاتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر