ئه‌و دوو كه‌سه‌ى گیانیان له ده‌ستداوه دانیشتووى گوێڕن
964 زانیارییه هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه هاتووچۆكه‌ى ئه‌مڕۆى ناسڕییه راستده‌كاته‌وه
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە رووداوێكی هاتووچۆدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەسەر رێگای بەغدا بە دیاریكراوی لە سنووری ناسڕیە روویدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئه‌وه‌ى له میدیاكان له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌م دوو كه‌سه بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌ردوو كه‌سه‌كه دانیشتووى ناحیه‌ى گوێڕن.
له‌به‌شێكی میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، هەردوو هاوڵاتی خه‌ڵكى قه‌زاى كۆیه بن، له‌هه‌ندێكیشیان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی كه‌له‌ك و ئه‌وه‌ى دووه‌میشیان خه‌ڵكى خانه‌قین بێت.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا مه‌سعود نورى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه، هەردوو هاوڵاتییه‌کەی ئه‌مڕۆ له‌م رووداوه گیانیان له‌ده‌ستداوه دانیشتووى ناحیه‌كه‌ى ئه‌ون.
لای خۆیه‌وه، ئیبراهیم بیلال، كە هاوڕێی منداڵی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌یه، به 964ـى وت، هەردووكیان خەڵكی ناحیەی گوێڕن، ئەشرەف یوسف تەمەنی 25 ساڵە و ئه‌حمه‌د وه‌جدیش به‌ته‌مه‌ن له‌و گه‌وره‌تره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن