پۆدكاستی تەندروستی

نووستن بە ماكیاژەوە چاو تووشی هەوكردن دەكات

964+

جێگر مەحمود- هەولێر

لە پۆدکاستی “لەشساغی”دا بە میوانداریی دکتۆر گۆران کۆیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو کۆمەڵێک رێنمایی زێڕیني بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکان خستەڕوو.

دكتۆر گۆران ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی زۆری شاشەکان دەبێتە هۆی وشکی و ماندوێتی چاو هەرچەندە قەترەی شێدارکەرەوە یارمەتیدەرە، بەڵام بۆ کێشەی بەردەوام، سەردانی پزیشک مەرجە، سەبارەت بە ماکیاژ جەختی لەوە کردەوە خەوتن بە ماکیاژەوە و هاوبەشکردنی کەرەستەکان مەترسی هەوکردن زیاد دەکەن.

لە کاتی چوونەناوەوەی ماددەی کیمیایی بۆ چاو یەکەم هەنگاو شووشتنی چاوە بە ئاوێکی زۆر و پاشان سەردانی بەپەلەی پزیشکە ئەگەر تووشی لێڵی بینین، یان سەرئێشەی بەردەوام بوویت ئەوا نیشانەی پێویستت بە چاویلکەیە، هەروەها بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی کە دژی تیشکی UV بێت بۆ پاراستنی چاوەکانت لە زیانی درێژخایەن، زۆر گرنگە.

دکتۆر گۆران هۆشیاریشی دا دەربارەی مەترسییەکانی ئاوی سپی و ئاوی رەش (زەختی چاو) کە زۆرجار بێ نیشانەن، بۆیە پێی وایە پشکنینی ساڵانەی چاو تاکە رێگایە بۆ دەستنیشانکردنی زوو و پاراستنی بینین.

"لیمۆ و ئاو بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەڵگەی زانستی بەهێزی نییە"