بەرزە پردی بەردەم بەشە ناوخویی شەهید شەوکەوت
وردەکارییەکەی چییە؟
بەرزە پردى پەڕینەوەى بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت دانرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەرزە پردى پەڕینەوەى بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین دانرا، كە پێشتر لەوێ چەند رووداوێكی هاتوچۆ روویاندابوو.
لە راگەیاندراوێكدا، ئەمڕۆ یەكشەممە 6.7.2025 پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دواى ئەوەى ساڵى رابردوو قوتابیانى بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دواى سەردانیکردنى پارێزگارى هەولێر بۆ گوێگرتن لە خواست و داواکارییەکانیان، داوایان کرد بەرزەپردێکى پەڕینەوە لە شەقامى بەردەم بەشەکەیان دروست بکرێت، کە لە پێشوودا چەندین رووداوى نەخوازراوى لێکەوتبۆوە، ئەو بەڵێنەى پێیان درابوو، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و لەسەر داهاتى وەزارەتى ناوخۆ، بەرزەپردێك لە بەردەم بەشە ناوخۆییەكە دانرا.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، “لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری بەسەرەوەیە، بەرزە پردێکە دروستکرا و ئەمڕۆ دانرا”.
هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیجی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پردەكە 60 مەتر درێژە و شەش مەتریش بەرزە، هەروەها رەچاوی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە بۆ بەكارهێنانی پردەكە.