ئەنجامەکانتان بەردەستە بۆ وەرگرتنەوە

لە وەزارەتى پەروەردەوە بۆ قوتابیانى نۆى بنەڕەتى

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکاتەوە کەوا لەئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

بەپێى ئاگادارییەکە، بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکان، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.

دەشڵێت: ئەگەر قوتابییەک ویستى پەڵپ لە ئەنجامەکان بگرێت، ئەوا لە رێکەوتی 6.7.2025ـەوە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمانگەکان لە 9.7.2025، لە قوتابخانە دەتوانێت فۆڕمى پەڵپ، پڕبکاتەوە.

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى نیشتمانى خولى یەکەم بۆ قوتابی...

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى نیشتمانى خولى یەکەم بۆ قوتابیانى پۆلى 9ـى بنەڕەتى راگەیەندرا