حكومەتی سوریا:

ڤیزا بۆ عێراقییەكان بە 50 دۆلارە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لیستی نرخی نوێی ڤیزای بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، بۆ عێراقییەكان نرخی ڤیزا بۆ یەك مانگ 50 دۆلارە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژە بەوە دەكات، لە سبەی یەكشەممە 6.7.2025 لیستە نوێیەكە كاری پێدەكرێت بۆ ئەوانەی بە فڕۆكە و دەروازە سنوورییەكان روودەكەنە سوریا.

سەبارەت بە هاوڵاتیانی عێراقی، وەزارەتەكە نرخی ڤیزای بۆ مانگێك و بۆ یەك جار بە 50 دۆلار دیاریی  كردووە، كە دەكات 70 هەزار دیناری عێراقی، هەروەها ڤیزای شەش مانگی بە 100 دۆلار دیاریی كردووە، جگە لەوەش چوونەژوورەوە بۆ ناو سووریا لە رێگەی دەروازەكانەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ، نرخەكەی 25 دۆلارە.

سوریا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەی مەدەنی کردەوە

سوریا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەی مەدەنی کردەوە