نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
ئەمڕۆ بە چەندە؟
نرخی نەوت تا رادەیەك جێگیرە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ شەممە 5.7.2025 نرخی نەوت تاڕادەیەك بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری دەردەكەوێت لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەدا.
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی دەستپێكرد، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەم نرخانە بەراورد بە دوێنێ، تاڕادەیەك جێگیرن و بە گشتییش نرخی نەوت بەرەو داشكانە، ئەمەش پەیوەستە بە بارودۆخی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و و گرژییەكان، بە تایبەتییش دوای ئەوەی حكومەتی ئێران هاوكارییەكانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە یاسا راگرت، هەرچەندە چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا ستیڤن ویتكۆف لە ئۆسلۆ كۆببنەوە.