عێراقیش دەگرێتەوە

ئۆپێک پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت 411 هەزار بەرمیلی دیکە زیاد دەکات

964+

وریا فەتاح

چاوەڕوان دەکرێت هەشت وڵاتی ئەندامی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی رۆژى شەممە، بڕیار لەسەر زیادکردنێکی دیکەی خێرای بەرهەمهێنانی نەوت بدەن بۆ مانگی ئاب، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانەوەی پشکی زیاتر لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بەپێی زانیارییەکان کە چەند سەرچاوەیەک لەناو گرووپەکەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان داوە، بڕیارە بەرهەمهێنانى نەوت بە بڕی 411 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی ئاب زیاد بکرێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە ئەو هەشت وڵاتەی ئۆپێک پڵەس کە بڕیارە بەرهەمهێنان زیاد بکەن بریتین لە: سعودیە، رووسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئۆپێک پڵەس لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەممووزی رابردووشدا بەرهەمهێنانی خۆی بەشێوەیەکی خێرا زیاد کردبوو.

ئامانجی سەرەکیی ئەم زیادکردنە بەدەستهێنانەوەی پشکی ئەو وڵاتانەیە لە بازاڕی جیهانیی نەوتدا.

نەوتی برێنت گەیشتە 65 دۆلار

نەوتی برێنت گەیشتە 65 دۆلار